کوردستانگرنگهەواڵ

ئیماڕات وەبەرهێنان لە باشووری کوردستان دەکات


لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کونسوڵی “ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی” جەخت لەسەر ئارەزووی پێشخستنی پەیوەندییە ئابووریەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و لە ماوەی داهاتوودا وەبەرهێنانەکانیان زیاتر بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزەهەیری، کوونسوڵی گشتی ” ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی” ڕایگەیاند ” ئێمە (ئیماڕات) هەوڵدەدەین لەگەڵ ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فرەچەشنکردنی ئابووریدا وەبەرهێنان بکەین لە داهاتوودا”
ئەلزەهەیری لە سەردانەکەی بۆ ” ئیدارەی سەربەخۆی سۆران” ئەوەشی ڕاگەیاند ” لەماوەی داهاتوودا وەبەرهینەران و سەرمایەدارنی ئیماڕاتی ئامادەن لەم ناوچە دڵڕفێنە ئامادەبن و بەشداری لە چالاکی گەشتیاریەکان بکەن”
لە دریژەی کۆنگرە ڕۆنامەوانییەکەی لە سۆران، کونسوڵی گشتی ئیمارات وتی ” لە هەوڵداین لە ئایندەدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ستراتیژی هەمەجۆرکردنی ئاببوری پەرە بە وەبەرهێنان بدین.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەلزەهەیری ڕایگەیاند ” “دەمانەوێت لەگەڵ ستراتیژی هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستاندا هاوسەنگ بین، بەتایبەتی لە گرینگیدان لە بوارەکانی گەشتیار و کشتوکاڵی “


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین سەردانیدا بۆ ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی” بەشداری کۆڕبەندی وزەی لە ئەبووزەبی کرد و چاوی بە چەند سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی ئیماڕاتی کەوت، چەند نامەی لێکتێگەیشتن و ئابووریان ئیمزاکرد.

ئ /

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button