رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی: ڕووداوە دڵتەزێنەکەی حەمدانییە زۆر خەمباری کردین

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ ڕووداوەکەی حەمدانییە بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم ، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .
دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box