
ئەمڕۆ چوارشەممە 27/9/2023 یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی پێنجەمین کۆنگرەی خۆی دەستپێدەکات و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبەکە بەشداری لە کۆنگرەکەدا ناکەن.
لە کۆنگرەی پێنجەمی یه‌كێتی 600 ئه‌ندامی كۆنگره‌و ژماره‌یه‌ك سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم کۆنگرەیەی یەکێتی ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆ 10 کەس کەمدەکرێنەوە و پێشنیازیش کراوە، سێ ئەنجوومەن پێکبهێندرێت بەناووەکانی:
ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی دروست بکرێن
هەروەها ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ 51 ئەندام كه‌مده‌كرێته‌وه كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی راسته‌وخۆ سه‌رۆكی یەکێتی خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
Facebook Comments Box



