کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە دادەبەزێت

پێشبینى دەکرێ لە ڕۆژی شەممەوە پلەکانى گەرما بە (4 – 6) پلەى سیلیزى نزم ببێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ لە ڕۆژی شەممەوە 30/9/2023 پلەکانى گەرما بە (4 – 6) پلەى سیلیزى نزم ببێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.

سەبارەت بە بارانبارینیش کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ڕۆژی دووشەممە ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button