وردەکاری و هۆکاری تەقینەوەکەی ئەنقەرە

“نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتبوونە بەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆمان، هێرشێکی بۆمبڕێژکراویان ئەنجامدا”.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی، دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتوونەتە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی ترۆریستییان ئەنجام داوە و بە هۆیەوە دوو کارمەندی پۆلیس بە سووکی بریندار بوون.
عەلی یەرلیکایا لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆسیال میدیا، بڵاوی کردەوە لەبارەی هێرشەکەوە زانیاری بڵاوکردەوە و نووسی: “نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتبوونە بەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆمان، هێرشێکی بۆمبڕێژکراویان ئەنجامدا و دواتر یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندەوە و تیرۆریستەکەی دیکەش لە چالاکی خرا”.
ڕاشیگەیاند کە، “لە کاتی تەقەکردندا دوو پۆلیسمان بە سووکی بریندار بوون. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ قارەمانەکانمان دەخوازم”.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە نووسینەکەیدا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە “شەڕەکەمان بێ وەستان بەردەوام دەبێت تا دوا تیرۆریست لە چالاکی دەخەین”.