
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان واژوو كرد و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به بواری میدیا و ته‌ندروستی.
لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێورەسمێکدا فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەڕێمی کوردستان واژوویان لەسەر رێککەوتننامەیەکی هاوبەش کرد، کە تایبەت بوو بە دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە میدیایی و تەندروستییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لەم بەشەی هاوکارییەکاندا، سوپای ئەڵمانیا پێداویستی و ئامێری تایبەتی بۆ راییکردنی کاروباری میدیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری دابین دەکات، هەروەها جانتای فریاگوزاری تەندروستی دەبەخشێت بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە.



