پارێزگاری موسڵ: پێش هاتنی رەیان کلدانی و براکەی هیچ کێشەیەک لە ناوچەکە نەبوو

نهجم جبووری، پارێزگاری نهینهوا به میدیا عێراقییهكانی رایگهیاند، حهمدانییه پێشتر بارودۆخێكی ئاسایی ههبوو و كێشهی تێدا نهبوو، بهڵام لیوای 50ـی حهشد و ئهوانی دیكهیان هێنایه ناوچهكه، كه حهمدانییه پێویستی پێیان نییه و به هاتنی ئهو لیوایه ئاژاوه له ناوچهكه دروست بووه.
زیاتر دەڵێت، ئەوەی بەم دواییە لە حەمدانییە دەركرا كێ بوو، نەجم بوو یان ئەو، پێشتر كێشەیەك لە نێوان ئەسوان و پیاوانی ئاینی و خەڵكی ناوچەكە هەبوو، چەندجارێك رووبەڕووبوونەوە رووی دا و ئێمە هەوڵمان دا دۆخەكە چارەسەر بكەین، بۆیە حەمدانییە پێویستی بە لیواكەی ئەو نییە، با بۆ پۆلیس و سوپای جێبێڵێت و واز لە خەڵكی حەمدانییە بێنێت وەك ئەوەی هەبووە لە ئارامیدا بژین.
پارێزگاری نەینەوا دووپاتی كردەوە كە كلدانی و لیواكەی نەك تەنیا لە حەمدانییە، لە تەلكیفیش كێشەیان دروست كردووە، بۆیە بریا برایانمان لە حەشدی شەعبی لیوای 50 لە حەمدانییە ببەنە دەرەوە و ئەركی پاراستنی بخەنە ئەستۆی پۆلیسی ناوخۆیی و سوپا، چونكە ئەو كێشەی لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە و هەراسانیان دەكات، ئەوان كارێكیان بۆخۆیان دۆزیوەتەوە كە هی ئەوان نییە.