کوردستانگرنگ

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.
لە وەڵامی چەند پەیج و کەناڵی NRT کە لێدوانێکیان بەناوی دکتۆر هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بڵاوکردۆتەوە، بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە بۆ هیچ پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە. سەبارەت بەو بابەتە راوێژکاری یاسایی وەزارەتمان بەڕێز (د. هاوڕێ کەمال) ڕایگەیاند ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی ١٢ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە. بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی NRT و سەرجەم ئەو پەیجانە بگرینە بەر کە چەواشەکاریان لەو بابەتەدا کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button