کوردستانگرنگ

سەرجەم سیمکارتە بێ ناسنامەکان دەستی بەسەردا دەگیرێ

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئەو هەڵمەتە لە چەند رۆژی رابردوو دەستیپێکردووە، بەڵام هەڵمەتەکە چڕ دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی سیمکارتی بێ ناسنامە بفرۆشن رێکاری توندی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

گوتیشی: “بڕیاری ژمارە 110ی تایبەت بە قەدەغەکردنی سیمکارتی بێ ناسنامە لە 1ی ئەیلوولی 2021 لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرچووە، ”

راشیگەیاند: “هەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی سیمکارتی بێ ناسنامە چڕ دەکرێتەوە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی بەشی رێکاری، شارەوانی و تیمەکانی ئاسایش جێبەجێ دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ئەو جۆرە سیمکارتانەیان لێ بگیرێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button