کوردستانگرنگ

مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێک ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یەکێتی:

بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

سڵاوێکی گەرم

بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button