ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاكی هەرێم هاتەدەنگ

ئەمڕۆ پێنجشەممە(5ـی تشرینی یەکەمی 2023)، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەدنییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵەکانی وڵاتانی دیکەی لە هەولێر، لە رۆژی نیشتمانی یەک پارچەیی خاکی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
کلاوس سترایچەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، لە یادی رۆژی نیشتمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، مایەی خۆشحاڵییەکی زۆرە بۆ من، لە پێشوازی ڕۆژی نیشتمانیمان بەخێرهاتنتان دەکەم، بەخێرهاتنێک کە بەهەمان شێوە دەمەوێت بە ناوی باڵیۆزی نوێمان لە عێراق “کریستیانە هۆمان” پێتان بگەیەنم، ئەو بەم دواییانەدا دەستبەکاربووە و هەر تەنیا سڵاوی خۆی نانێرێت، بەڵکو زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوەیە بەم زووانە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، ئەڵمانیا تەواوی هەڕەشەکان لە سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەتایبەتی هێرشەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات و ئێمە بە قووڵی خەمبارین بۆ قوربانیانی ئەم هێرشانە.
کلاوس سترایچەر، دەڵێت: بێگومان هەماهەنگی سیاسی و ئابووریمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوو قۆڵیمان لە خاوبوونەوەی سەردەمی کۆرۆنا رەتی داوە و هیوادارم ئەم چڕبوونەوەیە بەردەوام بێت.
گوتیشی:هەموومان سەردانە سەرکەوتووەکانی وەزیری دەرەوەمان لە مانگی ئازار و سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەرلین لە مانگی حوزەیرانمان لەبیرە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەڵمانیا پەیوەندییەکی دێرین و زۆر نزیکی لەگەڵ عێراق و بەتایبەتیش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە، هەروەها بۆ ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوان وڵاتانمان، لە ئامادەبوونی ئێوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەو ژمارە زۆرە لە میوانانی ئازیز، کە ئەمشەو بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیمان کۆبووینەتەوە، هەروەها هەماهەنگییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان فرە لایەنەن.
کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێ، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی پەرەپێدانمان لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمەڵێک پڕۆژەی بەرفراوان، لە ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە بەردەوامەوە و لە پاڵپشتیکردنی پەنابەران و ئاوارەی ناوخۆیی بەردەوامین.