کوردستانگرنگ

حەفتا ئەفسەر لە رووداوێکدا گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە شاری حمس ڕایگەیاند، دوای كۆتایی هاتنی ئاهەنگی دەرچوونی ئەفسەران لەكۆلێژیی سەربازی لە پارێزگای حمس لە ناوەڕاستی سوریا، هێرشێكی درۆنی كۆلێژەكەی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ٦٧ كەس كوژران و ٢١١ كەسیش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری سوریاش وتی، بەهۆی هێرشەكەوە هاوڵاتی مەدەنی و سەرباز گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسیش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە دەڵێت “رێكخراوە تیرۆریستییە چەكدارەكان كە لەلایەن لایەنە نێودەوڵەتییەكانەوە پشتیوانی دەكرێن هێرشەكەیان ئەنجامداوە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كە تەقەمەنی هەڵگرتبوو “.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەگەری هەیە لایەنە ئۆپۆزسیۆنە چەكدارەكان بن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی سوریاوە بڵاویكردەوە، عەلی عەباس وەزیری بەرگری سوریا بەشداری ئاهەنگی دەرچوونەكەی كردووە، بەڵام چەند خولەكێك پێش ڕوودانی هێرشەكە شوێنەكەی جێهێشتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button