کوردستانگرنگ

لاهور جەنگی لە ساڵیادی تیرۆکردنی عەقید هاوکار جاف پەیامێکی بڵاوکردەوە

لاهور شێخ جەنگی: دەبێت پیلانداڕێژەر و بکەرانی تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

لە پەیامی لاهور شێخ جەنگی هاتووە: “لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید (عەقید هاوکار جاف)، سەری رێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدە قارەمانە دادەنەوێنم، شەهید هاوکار ئەفسەرێکی لێهاتوو بوو، نموونەی ئازایەتی و دڵسۆزیی و خزمەتکردن بوو لە کارەکەیدا، بە داخەوە ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن چەند کەسێکی نامەردەوە زۆر بێویژدان و بێڕەحمانە بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانییەوە شەهید کرا”.

راشیگەیاند: “بۆ ئاسوودەکردنی رۆحی شەهید هاوکار ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە دەبێت پیلانداڕێژەر و بکەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button