کوردستانگرنگ

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما بە نزیکەی 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژى سێشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان و باران دەبارێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت، پێشبینى نمە باران لەسەر سەنتەرى پارێزگاکان لە هەندێک کاتدا بە شێوەى نمە باران دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لە هەمان رۆژدا لە شەودا کۆتاى دێت .

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، هەندێک ناوچە نیمچە هەوردەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە 9/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button