
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی 10ی 2023، به دابه‌شكردنی مووچه‌ی سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند،”بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بڕی 700 ملیار دیناری تر بگاتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 بكرێت”.
ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری، ڕاگه‌یاند” بۆ دوو مووچەی تر، دوو 700 ملیار دیناری تر ڕەوانە دەكرێت لە بەغداوە، مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆی پێ دابەش دەكرێت.”.
Facebook Comments Box



