جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی کە لە ئاکامی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦٠٠ کەس.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا لە ئاکامی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ٦٠٠ ئیسرائیلی کوژراون کە ٤٤یان سەربازن و ٣٠ی دیکەیشیان پۆلیسن.

پێشتر کەناڵی “١٢”ی ئیسرائیلی بڵاوی کردبوویەوە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠٠ کەس.

ھاوکات سوپای ئیسرائیل، ناوی ٤٤ سەربازی خۆی بڵاوکردەوە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس-دا، کوژراون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button