کوردستانگرنگ

بافڵ تاڵەبانی: “ناتوانم بچم بۆ توركیا”

لە دیداری مێریدا لە هەولێر، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باسی لە چەند تەوەرێك كرد، سەبارەت بە كۆنگرەی پێنجەم و دۆخی ئێستای حزبەكەیان. لە تەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا، باسی لە ناكۆكییەكانی حزبەكەی و توركیا كرد.

لە چوارچێوەی پانێڵەكانی دیداری مێریدا، كە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، بەشداریی كرد و سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و توركیا رایگەیاند، كە توركیا دەڵێت چەند حزبێك لە سلێمانی هەن دەبێ دابخرێن. سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشانەش نەیشاردەوە، كە زەحمەتە بتوانن كێشەی نێوانیان چارەسەر بكەن و گوتی: ”كێشەی ئێمە لەگەڵ توركیا قورسە چارەسەر بكرێت“. توركیا بەهۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە و گرووپەكانی سەر بە پەكەكە لە سنووری سلێمانی، بەردەوام ناوچەكە بە درۆن بۆردومان دەكات، كەچی بافڵ تاڵەبانی كێشەكانی لەگەڵ توركیا بە بوونی بۆچوونی جیاواز ناو نا.

سەبارەت بە سەردانیشی بۆ توركیا و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند: ”بەجدیی من ناتوانم بچم بۆ توركیا، توركیا بەبێ هۆ سێ قارەمانی ئێمەی شەهید كرد.“ كە مەبەستی لە بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەت بوو، لە ماوەی رابردوودا.

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی نەشاردەوە، كە توركیا داوای داخستنی بارەگای (وەك خۆی گوتەنی هەندێ حزب، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی حزبەكان) كردووە و گوتی: ”توركیا دەڵێت چەند حزبێك هەن لە سلێمانی دەبێت دابخرێن“.  كەچی لەبەرامبەر ئەو فشارانەی توركیا بۆ داخستنی بارەگاكانی ئەو حزبانەی ئاماژەی بۆ ناوەكانیان نەكرد، سەرۆكی یەكێتی عینادیی دەكا و هەر خۆی لە پانێڵەكەدا گوتی: “ئێمەى كورد عینادین، فشار چارەسەر نیيە، گفتوگۆ چارەسەرە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button