کوردستانگرنگ

هاتووچۆی هەولێر وادەی بەکارخستنی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە 2023/10/15، تاکو رۆژی 2023/10/21 کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامیرەکانی خاڵ بۆخاڵ بەدرێژایی شەقامەی 120 مەتری شاری هەولێر بەکاردەخرێت وەکو (تاقیکردنەوە).

دەقی ڕاگەیاندنەکەی هاتووچۆی هەولێر:

ئاگاداری
سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەمەبەستی پابەندکردنی شوفێران بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراولەشەقامی 120مەتری خێرا، کەئەوپەڕی خێرایی 110کم لەکاتژمێرێکە وبەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەوشەقامە، لەبەرواری ئەمڕۆوە کە2023/10/15یە،تاکورۆژی2023/10/21کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامیرەکانی خاڵ بۆخاڵ بەدرێژایی شەقامەکە بەکاردەخرێت وەکو (تاقیکردنەوە)،وەلەدوای ئەوبەڕوارە واتالە2023/10/22کامیرەکان سەرپێچیەکان تۆماردەکەن،بۆیە داوالەهەموان دەکەین بۆپاراستنی خۆیان وئازیزانیان وسەروماڵیان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو.

ب هاتووچۆی هەولێر
2023/10/15

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button