کوردستانگرنگ

لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بەرپرسی مەکتەبەکان و ئەرکەکانیانی دیاریکران

مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا لێپرسراوانی مەکتەبەکانی یەکێتی و ئەرکەکانیان دیاریکراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەتەوە و بەرپرسی مەکتەبەکان و ئەرکەکانیانی دیاریکردووە، بەجۆرێک د.خەسرەو گوڵ محەمەد بووە نوێنەری سەرۆکی یەکێتی و رزگار حاجی حەمە وەک لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردن مایەوە، ھەروەھا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و عیماد ئەحمەدیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری دیاریکراوە.

وتیشی، قوباد تاڵەبانی وەک سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان دیاریکراون، ھەروەھا بڵێسە جەبار فەرمان وەک لێپرسراوی مەکتەبی شەھیدان و نزار ئامێدی بۆ لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغداد و بورھان سەعید سۆفیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان دانراون.


راشیگەیاند، لە کۆبونەوەکەیاندا شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر وەک لێپرسراوانی مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی و د.یوسف گۆران بۆ لێپرسراوی مەکتەبی دیراسات و تەلار لەتیفیش بۆ لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری یاسایی دانراون.


سەعدی پیرە وتیشی، شاڵاو شێخ سەڵاحیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی دەستنیشانکراوە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button