
16 ئۆکتۆبەری 2017 لە کەرکوک چی ڕوویدا؟
دوای دەیان ساڵ لە شاڵاوی تەعریب و تەرحیل، لە 10ـی نیسانی 2003 کەرکووک ئازادکرا کە لە دوای 20ـی ئاداری 1991ـی راپەڕینەوە، دووەم جار بوو کەرکووک هەناسەی ئازادی هەڵمژی کە بووە شارێک؛ کورد بە ئازادی تێیدا قسەی دەکرد و ئاڵای کوردستانی هەڵدەدا و پارێزگارەکەشی کورد بوو (عەبدولرەحمان مستەفا و دواتریش نەجمەددین کەریم)، تا رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، لە کەرکووک کورد خاوەن ماڵ و گەورەی خۆی بوو.
سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له 25ـی ئه‌یلوولی 2017، کە زۆرینه‌ی كوردستانیان به “به‌ڵێ” ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، دوای ئەوەش پیلان و گهلهكۆمهكان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد. له رۆژانی 12 و 13ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌شێك له هێزه‌كان به‌بێ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له خوارووی كه‌ركووك و رێگەی سەرەکیی خورماتوو-کەرکووك پاشه‌كشه‌یان كرد.
رۆژی 15ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی مەسعود بارزانی و فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق له هاوینه‌هه‌واری دوكان له سلێمانی ئه‌نجامدرا، بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نێكی كوردستانی لەگه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكرێت بۆ راده‌ستكردنی كه‌ركووك. دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەلا بەختیار لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە لە کۆبوونەوەکە هاودەنگ و هاوهەڵوێست بوون لە دژایەتیکردنی بەکارهێنانی چەک و دووپاتکردنەوەی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەڵام بەهۆی جووڵەی سەربازی بەشێک لە هێزە عێراقییەکان بەرەو کەرکووک، شه‌وی 15/16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، نه‌جمه‌ددین كه‌ریم، پارێزگاری كۆچكردووی شاره‌كه له‌ناو شاری كه‌ركووك ده‌ركه‌وت و داوای به‌رگریكردنی كرد، لە لێدوانێکدا نەجمەددین کەریم رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە کەرکووک و کوردستان دەکەن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كانی دیكه به‌ره‌و ناوشاری كه‌ركووك له چه‌ندین میحوهرهوە هێرشیانكرد و چه‌ندین ناوچه‌یان تۆپبارانكرد. ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كوردستانیان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، كشانه‌وه‌ی بێمه‌رجی هێزه‌كانی سەر بە لایەنێک بوو له هه‌موو ئه‌و میحوه‌رانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندابوو.
به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، جگه له له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك، كورد له ئیداره‌ی شاره‌كه‌دا 142 پۆستی ئیداری له‌ده‌ستدا، هەروەها سێ ھەزار ماڵی شاره‌كه تاڵانكران و 200 ماڵ و پێنج دەزگای راگەیاندن سووتێندران، لەگەڵ ئەوەشدا 53 ھەزار خێزانی كوردیش کە زیاتر لە 200 هەزار کەس دبوون ئاوارەبوون و بەشێکیان تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە سەر زێد و ماڵی خۆیان.
داگیركردنی كه‌ركووك و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پردێ وه‌ستێندرا به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر كورد و هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه.
ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە کە لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە دەسەڵاتی شارەکەی گرتووەتە دەست، بە پشتیوانی بەشێک لە عەرەبە هاوردە و شۆڤێنییەکانی حەویجە و ناوچەکانی دیکەی باشووری کەرکووک، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی کورد لە بەڕێوەبردنی شارەکە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو دژایەتییەکی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.



