کوردستانگرنگ

شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەران کۆ دەبنەوە.

سبەی سێشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لەسەر پێشنیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا؛ ڕۆژی چوارشەممەش لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبنەوە.

شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێک دێن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button