
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم داوا لە مامۆستایان دەکات بایکۆت بشکێنن و لە یەکشەممەوە دەست بە دەوام بکەنەوە و دەڵێت، مووچەی مامۆستایان نافەوتێت بەڵام خوێندن دەفەوتێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە، نزیکەی ٦٥٠ ھەزار خوێندکار لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و کۆیە و ھەڵەبجە بێبەشن لە خوێندن و خوێندن لەو ناوچانە لە مەترسیدایە.
وتیشی، فەرمانێکی وزاری ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە خوێندن دەستپێبکاتەوە. لە داواکاری مامۆستایان و خوێندکاران تێدەگەین و خەمخۆریانن.
وەزیری پەروەردەی ھەرێم جەختیلەوەشکردەوە، حکومەتی ھەرێم توانای دارایی ھەبێت داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ دەکات.
Facebook Comments Box



