جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئاماری قوربانییانی 13 رۆژی کەرتی غەززە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا بەھۆی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٧٨٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاندووە کە تا ئیستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، سێ ھەزار و ٧٨٥ کەس کوژراون کە ھەزار و ٥٢٤یان منداڵن، ھەزاری دیکەیشیان ئافرەتن، ھەروەھا و ١٢٠ی دیکەیان بەساڵاچووانن.

باسی لەوەیش کردووە کە ھەروەھا ئیستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ١٢ ھەزار و ٤٩٣ فەڵەستینی برینداربوون کە لەنێویاندا سێ و ٩٨٣ منداڵ، سێ ھەزار و ٣٠٠ ئافرەت ھەن.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ٤٤ کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ی دیکەیش برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button