جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئینستاگرام داوای لێبوردن لە فەڵەستینییەکان دەکات

کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمز داوای لێبوردن لە بەکارهێنەرە فەڵەستینییەکان و پشتیوانییەکانی دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، وشە و ئاڵای فەڵەستینی بە “تیرۆرست” وەردەگێرا.

دوای ئەوەی چەند تۆمەتێکی لایەنگری دژی فەڵەستین ئاڕاستەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کرا، بەهۆی جەنگ و ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دوبارە ئینستاگرامیان تۆمەتبارەکردەوە، چونکە وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی فەڵەستینییەکانی بە تیرۆرست ناوەدەبرد.

وشەی فەڵەستین دەبو بە تیرۆرست
وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وشەیەکی وەک فەڵەستین یان “الحمداللە” وەک تیرۆرست ناودەبرد، بەشێک لە بەکارهێنەرانیش کاتێک یئمۆجی ئاڵای فەڵەستینیان بەکاردەهێنا لە بەشی “بایۆگرافی” هەژمارەکانیان وشەی تیرۆرستی بۆ زیاد دەبو.


دوای ئەوانە کۆمپانیای “مێتا پلاتفۆرمز” داوای لێبوردنی کرد و ئەو وەرگێرانەی وەک کێشەیەکی تەکنیکی ناوبرد و وتی، “داوای لێبوردن دەکەین لە ئێستادا کێشە تەکنیکیەکە چارەسەرکراوە”، بەڵام هیچ رونکردنەوەیەکی لە بارەی هۆکاری رودانەکەی باس نەکرد.


پێشتریش کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمز رایگەیاند، چاودێری سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانیان دەکەن و هەر ناوەڕۆکێکی توندوتیژی و بێزارکەری پەیوەست بە جەنگ ببینن دەیسڕنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button