ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

پرێزگاری بانکی ناوەندی وادەی دابەزینی بەهای دۆلاری ئاشکرا کرد

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق: لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دۆلار ڕوو لە دابەزین دەکات.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە پەراوێزی کۆنفرانسی بانکیی عێراق لە هەولێر ڕایگەیاند: “لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر.”

ئاماژەی بەوەش دا: “جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاریی گەورە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی سیستمی بازرگانی لە عێراق بەتایبەت حەواڵە و فرۆشتنی دۆلار دەکەین.”

عەلی عەلاق گوتیشی: “جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و بانکی ناوەندی و دامەزراوەکانی دیکەی پەیوەست بەو بابەتەوە هەیە.”

ئاشكرایشی كرد: هیچ بانکێک پشکی نییە لای ئەوان و هەموویان یەکسانن و کاریگەرییە کەسییەکانیشمان وەلا ناوە بۆ ئەوەی کەس نەیەتە ناو ئەم بابەتەوە.

گوتیشی: “لەسەر ئەو بنەمایەی کە داوامان لێ دەکرێت لە ڕێگەی بانکی ناوەندی، ئەم پرسە دەبێت چارەسەر بکرێت، بانکی ناوەندی بە هیچ شێوەیەک سنووری دانەناوە بۆ حەواڵەی دۆلار و سەرجەم بانکەکان دەتوان پشکی خۆیان وەرگرن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button