رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

رەغدی كچی سه‌دام حسێن بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درا

دادگای تاوانه‌كانی (كه‌رخ) له‌ به‌غداد، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی، حوكمی (7 ساڵ) زیندانی بۆ (ره‌غد سه‌ددام حسین) سه‌رۆكی پێشووتری عێراق ده‌ركرد. 

له‌ حوكمه‌كه‌دا ره‌غد تاوانباركراوه‌ به‌وه‌ی له‌ ساڵی 2021 له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانه‌وه‌ قسه‌ی كردووه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌ كراو كردووه‌. 

له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م حوكمه‌، دادگای فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ره‌غد ده‌ركردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ منداڵ و كه‌سوكاره‌كه‌یدا له‌دوای رووخانی رژێمه‌وه‌ له‌ ئوردن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button