لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی مه‌خموور پێكهێنرا

یه‌حیا ره‌سووڵ: بە فەرمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی مه‌خموور پێكهێنرا.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغی سنووری مه‌خموور كردووه، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی دیكه.
یه‌حیا ره‌سووڵ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سوودانی فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م رووداوه كردووه، بۆ دیاریكردنی هۆكاری دروستبوونی رووداوه‌كه.
سوودانی داوای دانبه‌خۆداگرتنی له‌هه‌موو هێزه‌كان كردووه و جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانده و هێزه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەڕە تەقە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداو و دواتر دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.