کوردستانگرنگ

هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دوو رۆژنامەنوس دەستگیر دەکەن

لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دوو نوسەر و رۆژنامەنوسی لە شاری سلێمانی بەدوو تۆمەتی جیاواز دەستگیر دەکەن.

سەرچاوەیەک بە میدیا مەگەزینی ڕاگەیاند؛ دوو رۆژنامەنوس بەناوەکانی عیماد بیلال و جەمال عەبدوللا بەبێ ئاگادارکردنەوەی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەستگیر دەکرێن.

سەرچاوەکە ئاماژەی وەشکردوە کە عیماد بیلال رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ٢٢/١٠/٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی لە قەزای چەمچەماڵ دەستبەسەر کراوە، کە گوایە بە ناوی خوازراوەوە هەڕەشەی لە خەڵک و لە هونەرمەند کردووە، لەێستاشدا رەوانەی دژەتیرۆری سلێمانی کراوە.

شایەنی باسە عیماد بیلال، یەكێك لە ڕۆژنامەنووسە دیارەكانی سلێمانی و پەیامنێری دەزگای میدیایی (باسنیوز)ە کە بۆ ماوەی 10 ساڵە لەسنوری سلێمانی کاردەکات.

هەروەها جەمال عەبدوللا بەیانی ئەمرۆ دووشەمە لەکاتی سەردانی کردنی دادگای سلێمانی لەسەر بنەمای ئاگادارکردنەوەی لەسەر بوونی سکاڵایەک، بەڵام لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت بەبیانووی بوونی فەرمانێکی دەستگیرکردن (امر قبض)ـی پێشتر.

جەمال عەبدوڵا، یەكێك لە نووسەر و رۆژنامەوانە دیارەکانی كوردستانە، چەند ساڵێك وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە و دوای ئەوە بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری رەخنەئامێزی (بەڵگە،) لەدوای داخستنی ئەو گۆڤارەشەوە، چەند ساڵێكە لە هەولێر دەژی و كاری رۆژنامەوانی دەكات و گۆشەی هەفتانەشی لە ماڵپەڕی (باسنیوز) هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button