کوردستانگرنگ

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە سەبارەت بە شەرەکەی چیای قەرەچوخ

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپەیامێکدا سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهیدەکانی چیای قەرەچوخ دەکات.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان عەقید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕی جەوهەر ڕەحمان دەکەم و هاوخەمیانم کە بە داخەوە دوێنێ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە مەخموور شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت. 

هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم. گیانیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشت بێت. 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button