کوردستانگرنگ

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە سەگە بێلانەکان ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا ژمارە مۆبایلێکی کاراکرد بۆ گرتن و گواستنەوە سەگە بێلانەکان.

دەقی ئاگاداریەکە:

سەرجەم هاوڵاتییانى شارى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لە چوارچێوەى پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگى بێلانە لە ناو شار و کەمکردنەوە و نەهێڵانییان لە سەر شەقام و ناو بازاڕ و گەڕەک و شوێنە گشتییەکان لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى هەولێر، بۆ ئاگادار کردنەوەى تیمەکانى فەرمانگەى ناوبرا بۆ گرتن و گواستنەوەى سەگى بێلانە بۆ شلتەرى هەولێر، دەتوانن پوەندى بەم ژمارەتەلەفۆنەوە بکەن:-
(07505707011)

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.10.23

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button