رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
فرۆکەکانی تورکیا 13 چەکداری پەکەکە دەکاتە ئامانج

لە زنجیرەک بۆردومانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پەکەکە لە سنووری هەولێر و دهۆک 13 چەکدار گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو 25/26ی تشرینی یەکەمی 2023، لە زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، 9 چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا.
لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد و، بەهۆیەوە چەکدارێک گیانی لەدەستدا و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.
Facebook Comments Box