جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

پاپا فڕانسیس داوای ئاگربەست لە شەری نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات

پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس لەبارەی دۆخی غەززەوە داوای ئاگربەستی کرد.

پاپا فڕانسیس کە ڕۆژانی یەکشەممە لە پەنجەرەی ئۆفیسەکەی لە گۆڕەپانی پێترۆس لە ڤاتیکان، نزا دەکات، دوای ڕێوڕەسمی نزاکردن، گرنگی دا بە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

پاپا فڕانسیس وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە بەردەوام نزا بۆ ئەو ناوچانە دەکات کە جەنگیان تێدا بەردەوامە، لەوانش ئۆکراینا، ئیسرائیل و فەڵەستین، گوتی: “بۆ غەززە پێویستە ڕێڕەوێکی یارمەتی مرۆیی بکرێتەوە. بارمتەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن. کەس واز لە ئەگەری چەک دانان نەهێنێت. تەقەکان ڕابگرن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button