جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

یونیسێف: “غەززە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان”

یونیسێف: “نیگەرانین لە زیادبوونی کوژرانی منداڵان لە غەززە. غەززە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان”.

گوتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) جیمز ئیلدەر رایگەیاند، نیگەرانە بە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و غەززە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان.

ئیلدەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەی خۆیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی فەڵەستین و ئیسرائیل قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کرد.

گوتەبێژی یونیسێف وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لە دۆخی منداڵان بە هۆی شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائل لە غەززە، گوتی: “نیگەرانین لە زیادبوونی کوژرانی منداڵان لە غەززە. غەززە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان”.

جیمز ئیلدەر جەختی کردەوە کە ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ خەڵکەکە دابین بکرێت و گوتی: “منداڵانی غەززە تەنیا بە بۆردومان ناکوژرێن، ئەوان بە هۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکانیش هەر دەمرن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button