پرۆژەی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگ دەبڕێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “دواین مۆرم لە پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەرەکەدا”.
ئەمرۆ سێشەممە ٣١/١٠/٢٠٢٣ دارەوان حاجی حەمید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لە بڵاوکراوەتەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا، دواین مۆرم لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە بە یاسایی کرد کە ئیسپانیەکان نەخشەکەیان کردوە لە هەرێمی کوردستان، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە پەرەی پێدەدرێت و لە مانگی داهاتووش بڕیارە هەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی پەرەپێدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن سەردانی ئیسپانیا بکەن.
ڕاشیگەیاند: تا ئەمڕۆش توێژینەوەی ئیمکانی ئەو پڕۆژەیەی کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان پەرەی پێبدرێت تەواو بووە، دوایین توێژینەوەکان لەلایەن تیمی پەرەپێدانی پڕۆژەکە لە ئیسپانیا پێشکەش بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان کرا.
دەروان حاجی حەمید وتیشی: پرۆژەی تۆڕی شەمەندەفەر سوودێکی زۆری دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکار دەبێت لە گەشەپێدانی هەرێم لەڕێگەی گواستنەوەی کوالیتی بۆ هاووڵاتیان و کۆمپانیا لۆجستییەکانی کوردستان، هەروەها هەلی کار لە کاتی پەرەپێدانی پڕۆژەکە و دواتریش، کاتێک هێڵی ئاسن دروستدەکرێت تۆڕەکە دەست بە کارکردن دەکات.