جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

وتەبێژی حەماس ئازادکردنی دیلە بیانییەکانی غەززەی ڕاگەیاند

لیواکانی عێزەددین قەسامی باڵی سەربازیی حەماس، بڵاوی کردەوە کە نایانەوێت هەندێک لە دیلە بە ڕەگەز بیانییەکانی ژێردەستیان لە غەززە ڕابگرن، لەبەرئەوە بە نێوەندگیرەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئازادیان دەکەن.

گوتەبێژی لیواکانی قەسام، ئەبو عوبەیدە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، باسی لەو دیلە ئیسرائیلی و بیانیانە کرد کە لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو دەستبەسەریان کردوون.

ئەبو عوبەیدە ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر ئەو داخوازیانەی لەلایەن وڵاتانی جۆراوجۆرەوە ئاڕاستەیان کراوە نایانەوێت هەندێک لە دیلە بە ڕەگەز بیانییەکانی ژێردەستیان لە غەززە بهێڵنەوە، لەبەرئەوە بە نێوەندگیرەکانیان ڕاگەیاندووە لە کاتێکی نزیکدا ئازادیان دەکەن.

هەروەها ئەبو عوبەیدە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی بەدرۆخستەوە کە باس لە ڕزگارکردنی سەربازێکی ئیسرائیل دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی وشکانییدا و، گوتی: “ناگونجێت ئیسرائیل دەستی بگات بە دیلێک کە لای عێزەددین قەسام دەستبەسەر کراوە، ئەوە ڕەنگە یەکێک بێت لەو دیلانەی لە کەرتی غەززە لای گرووپەکانی دیکە یان کەسەکانی دیکەن”.

ڕاشیگەیاند: “ئەگەر بنیامین ناتانیاهو (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل) شانازی بە ئازادکردنی دیلێک دەکات لە دوای یەک مانگ بە جەنگ و ئاهەنگی بۆ دەگێڕێت، ئەوا ڕزگارکردنی دیلەکانی دیکە لە غەززە بەو شێوازە ٢٠ ساڵ دەخایەنێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button