
ئەمرۆ چوارشەممە 1/11/2023 وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، لەئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دانانی پلانی بەرهەمی کشتوکاڵی زستانە بۆ وەرزی چاندنی 2023- 2024.
دەقی ئاگادارینامەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ:
بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پێویستە لەماوەی
( 45)ڕۆژدا لە رێکەوتی(1/11/2023)تا(15/12/2023) فۆرمی زانیاری جوتیاری راستەقینە پربکەنەوە ،کە ئاماژە دەکات بە(ناوی جوتیار و رووبەری زەوی داچێنراو و پڕشتی پشبینیکراو) بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕ
کردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەرگرتن ، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.
بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەت بە هەماهەنگی لقەکانی یەکێتی جوتیاران و ئەنجومەنی گوندەکان لێژنەی مەیدانی پێک دەهێنن و سەردانی زەوییەکانی جوتیاران دەکەن و زانیارییەکان لە فۆرمێکی ئامادەکراو تۆمار دەکەن ..
هەر جوتیارێکی بەڕێز بەرپرسیار دەبێت ،لە تۆمارکردن پێدانی زانیارییەکان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە ،بەهۆی ئەوەی ئەم زانیاریانە دەبنە بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ جوتیارانمان لەکاتی ناردنی لیستی ناوی جوتیارانی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی بارزگانی و وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ.
لەگەڵ ڕێزدا ….
ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو



