رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هێزەکانی پێشمەرگە شەش بنکەی سەربازی لە چیای قەرەچووغ دەگرنە دەست

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-11-2023 كۆبوونەوەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق لە فیرقەی 14ی مەخمور بەرێوەچوو، کە هەر یەك لە سیروان بارزانی،بەرپرسی میحوەری شەشی گوێر- مەخمور و فەریق روكن عیسا عوزێری،سەرۆك ئەركانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا،سەرۆك ئەركانی هێزەكانی سوپای عێراق و لیوا روكن عەبدوڵڵا رەمەزان، فەرماندەی عەمەلیاتی نەینەوا، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی ديكە بەشداربوون.

لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شەش بنكەی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سێ بنكەی سەربازی بۆ هێزەكانی سوپای عێراق  لە چیای قەرەچووغ دیاری بكرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان، كۆبوونەوەكە بەسەركەوتووانە كۆتایی هاتووەو هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەسەر خاڵە ناكۆكەكان رێككەوتوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button