
کورێکی وەستا حەسەن: “دوای کوشتنی براکەم چاودێری دەکرێن و سێ جار تەقە لە ماڵمان کراوە، هه‌وڵ ده‌درێت كه‌یسی كوشتنی براكه‌یان به لاڕێدا ببرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ـی 11ی 2023 محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی، کە ٣٥ رۆژ لەمەوپێش برایەکی کوژرا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوای کوشتنی براکەیەوە چاودێری دەکرێن و سێ جار تەقە لە ماڵیان کراوە، به‌شێوه‌یه‌ك دوایین جار كاتژمێر 12ـی شه‌وی رابردوو ½ـی تشرینی دووه‌م، له نزیك ماڵه‌كه‌یانه‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هەست دەکەن کەیسی کوشتنی براکەیان بە لاڕێدا دەبرێت و چەند کەسێک لە ئاسایشی سلێمانی پشتگیری ماڵی بکوژەکە دەکات کە ئێستا لە زیندانە.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئەو کەسەی براکەیانی کوشتووە ناوی په‌یوه‌نده و له كۆماندۆ ده‌وامی كردووه و کوڕی عەمیدێکی ناو سکرتاریەتی یەکێتییە به ناوی عەلی گەرمیانی.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، جگه له‌وه‌ی شه‌وی رابردووه ته‌قه‌یان لێ كراوه، هاوكات چه‌ند جارێكی دیكه‌یش له دوای كوژرانی براكه‌یان، هه‌وڵ دراوه له شوێنی كاركردنیان خۆی و دووبرای دیکەی بڕفێنن.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ماڵی بكوژه‌كه دەیانەوێت پێش ئەوەی دۆسیەکەی بچێتە دادگا، سوڵحیان له‌گه‌ڵ بکەن، بەڵام ئەوان رەتی دەکەنەوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەی لە براکەی پێ کراوە و به‌و هۆیه‌وه كوشتوویانه، تا ئێستا دەستی بەسەردا نەگیراوە. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، وا هەست دەکەن هه‌وڵ ده‌درێت، کەیسەکە بە لاڕێدا ببرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌یسه‌كه له ئاسایش بووه، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، بۆ پۆلیس گواستراوه‌ته‌وه.



