رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
سوودانی گەیشتە تاران

ئەمڕۆ دووشەممە 6/11/2023، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانى بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئێران سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکات.
ئەو سەردانەی سوودانی، لە کاتێکدا کە دوێنێ لە بەغدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هێرش و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمەریکا لە عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە و هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆیان”.
Facebook Comments Box