کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان:

هەولێر… بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیادا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button