کوردستانگرنگ

راگەیاندراوی کۆبوونەوەی ھاوبەشی یەکێتیی و پارتی بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ، سێشەممە ٧ی ١١ی ٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، کۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و، ڕەوشی ھەستیاری ناوچەکە بە گشتی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردن، پێویستی کۆکردنەوەی ھێز و توانای سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و، داڕشتنی ستراتیژیەتێکی ھاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتی ڕوداو و گۆڕانکارییەکانی قۆناغەکە و، ڕوبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردنی خاڵە ھاوبەشەکان و چارەسەرکردنی گیر و گرفتەکان بە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کورستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پاڵپشتیکردنی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرایەوە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەی عێراقدا.

لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان ھەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکی گونجاو دیاریکرا.  شایەنی ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button