رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هۆکاری سەردانە بەپەلەکەی سودانی بۆ هەولێر ئاشکرا کرا

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر بۆ گەیاندنی پەیامێکی ئەمریکا تایبەت هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩/١١/٢٠٢٣ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لێکرد.

بەپێی زانیاریەکان، سەردانەکە جگەلە باسکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد، سەردانەکە پەیامێکی ئەمنیشی هەڵگرتووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان دوای سەردانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و کۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و گەیاندنی پەیامی هەڕەشە تایبەت بە هێرشەکانی سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و پاشان سەردانی سودانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و دواتر کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پاشان گەیاندنی ئەو پەیامە بە بەرپرسانی باڵای کوردستان.

سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی سودانی تایبەتە بە گەیاندنی پەیامی ئەمنی و رێگری لە هێرشەکانی سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button