رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و محەمەد شیاع سودانی ڕاگەیەنرا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
لەو دیدارەدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی دەستەی کارگێری و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسیانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
Facebook Comments Box