کوردستانگرنگ

لەگەرمیان دایک و باوکێک منداڵەکانیان دەفرۆشن

ژن و پیاوێك دەستگیركران كە سێ منداڵیان بەرامبەر بە بڕە پارەیەك فرۆشتووە.

موقەدەم شاخەوان محەمەد ،بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە رێكخراوەكانی گەرمیان رایگەیاند: لەماوەی رۆژانی پێشوودا كەسێك كە منداڵێكی لە خێزانێك كڕیوە سكاڵای لەدژی دایك و باوكی منداڵەكە تۆماركردووە كە منداڵەكەیان پاش فرۆشتن بردووەتەوە بێ ئەوەی پارەكە بگەڕێننەوە.

هەروەها گوتی: لەسەر فەرمانی دادوەر دایك و باوكەكە دەستگیركراون و پاش دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە دەركەوتووە هەمان ژن و مێرد پێشتر جگە لەم منداڵەیان دوو منداڵی دیكەیان فرۆشتووە.

موقەدەم شاخەوان ئاشكراشیكرد، ئەو منداڵانە لە تەمەنی 3 مانگی، 11 مانگی و یەك ساڵی هەر یەكێكیان لەبەرامبەر ملیۆنێك دینار تاوەكو 1500 دۆلار فرۆشراون.

بەپێی یاسای ژمارە شەشی ساڵی 2018 كە لە پەرلەمانی كوردستانی عێراق دەرچووە، بەپێی یاساكە كڕین و فرۆشتن بە مرۆڤەوە قەدەغەیە.
 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button