
ئەمڕۆ یەكشەممە لە سنووری گەرمیان، هەوڵی تیرۆركردنی تەیمووری ئەنفال راوێژکاری پێشووی سکرتارییەتی مام جەلال، درا و تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەی كرا.
پێش كەمێك تەیمووری ئەنفال لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ سەردانی ناحیەی ڕزگاری – گەرمیانی كردووە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ئەو پشکنینە
بەڵام لەسەر ڕێگای دێلێژە/سەنگاو، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو و دەمامکدارەوە تەقەی لێ کراوە و هەوڵی كوشتنی دراوە.
هەروەها دەڵێ خۆشبەختانە ئۆتۆمبیلەکەی گوللەنەبڕ بوو و لەو هەوڵە تیرۆریستیە ڕزگاری بووە.
داواش لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكات ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر و تاوانباران ڕاپێچی یاسا و دادگا بکرێن.

Facebook Comments Box



