کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پەیوەندی بە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.

سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، سوپاس و پێزانیی خۆی و سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندیکردنی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button