کوردستانگرنگ

وەزارەتی شارەوانی لەبارەی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام ڕوونكردنەوە دەدات

ئەمرۆ دووشەممە 13/11/2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەبارەی پارە وەرگرتن لەبڕی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمەش دەقی ڕونکردنەوەکە:

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، بۆ ڕێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتوچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی شەست مەتری لە هەولێر، بابەتێكی دراسە كردووە، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان، بەڵام ئەم بابەتە تەنها بۆ تاقیکردنەوەیە و لە چوارچێوەی دیراسەتكردنە و ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button