
پارێزەرێك رایدەگەیەنێت، کە چەند كەسێكی سەر بە یەکێتی، موڵكێكی گەشتیارییان لە سنووری قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی داگیر كردووە.
ئاسۆ هاشم، پارێزەر كە خۆی وەك پارێزەری كەیسەكەش ناساندووە، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، موڵكێكی گەشتیاریی لە گوندی سارتكەی سەر بە شارۆچكەی دوكان داگیر كراوە كە بەهاكەی دوو ملیۆن دۆلارە.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو كەسانەی موڵكەكەیان داگیر كردووە، ”كەسە دەستڕۆیشتووەكانی سەر بە حزبێكی سیاسین.“
Facebook Comments Box



