
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان چوار تۆمه‌تبار به بڕی زیاتر له یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر دەکات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 16ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لەڕێکەوتی 15ی11ی 2023، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاکیەکی سەرکەوتوودا توانرا چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کەکاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەمادەی هۆشبەرەوە دەکرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەم چاڵاکییەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی هیرۆین و کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا.
له كۆتایشدا راگه‌یاندراوه، پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.



