کوردستانگرنگ

ئەو تۆمەتبارانەی کچەکەیان لە باڵەخانەیەکەوە فڕێدایە خوارەوە دەستگیر کران

دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٨ ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لەشوقەکانی اسکان ڕویدا،لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکران.


لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بوە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بوە، لەئێستادا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button